Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا پابەندە بە گرێبەستی کڕینی سیستمی ئێس 400 لە ڕوسیا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی پاشگەزبوونەوەی تورکیا لە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی شتێک نیە ببێت.

هەروەها بە ڕۆژنامەنووسانی وت پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ فرۆشتنی موشەکی پاتریۆت بە تورکیا وەکو پێشنیارەکەی ڕوسیا باش نیە.

سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕوسیادا، ئەردۆگان وتی " هەنگاوێکی دیاریکراو هەیە ناومانە، گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک و پابەندین پێوەی، پاشگەز نابینەوە لێی."

گرێبەستی کڕینی سیستمی ئێس 400 لە ڕوسیا بووە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن گرژی تێبکەوێت، واشنتن نیگەرانە سەبارەت بە بابەتەکە و دەڵێت کڕینی ئەو سیستمە بەرگرییە موشەکییە ڕوسیە لەلایەن تورکیاوە سیستمە بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر فڕۆکە جەنگیە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا کە تورکیا بەنیازە ئەوەش بکڕێت.

ئەردۆگان وتی پێشنیاری پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی کردووە بۆ ئەمەریکا سەبارەت بە بابەتەکە و هەڵسانگاندنی کاریگەری سیستمە ڕوسییەکە لەسەر فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا، بەڵام واشنتن تا ئێستا وەڵامی پێشنیارەکەی تورکیای نەداوەتەوە. وتیشی تورکیا بیر لە کڕینی موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکیش دەکاتەوە.

وتیشی " بەداخەوە ئەمەریکا پێشنیارێکی باشیان پێشکەش نەکردووین وەکو پێشنیارەکەی ڕوسیا سەبارەت بە ئێس 400. "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG