Accessibility links

تورکیا 28 کەس دادگایی دەکات لەسەر کەیسی کوشتنی باڵیۆزی ڕووسیا


ئەمڕۆ سێشەممە 28 گومانلێکراو لە تورکیا دادگایی کران لەسەر کوشتنی باڵیۆزی ڕووسیا ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە تورکیا کوژرا. هەروەها دادگاییکردنی غیابی فەتحوڵا گولەن کەسایەتی ئاینی بنکە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە گومانی کوشتنی باڵیۆزی روسیا.

ئەنکەرە گولەن بە تێوەگلانی لە کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی 2016تۆمەتبار کرد. باڵیۆزی ڕووسیا " ئەندرێ کارلۆڤ" ی تەمەن 62 ساڵان بەدەستی پۆلیسێکی تورک لە 19 ی مانگی دوازدەی ساڵی 2016 لە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافیدا لە ئەنکەرە کوژرا، پۆلیسەکە لەو کاتەدا بەرگی مەدەنی پۆشیبوو چونکە لە کاردا نەبوو . دیمەنی هێرشە سەرسوڕ هێنەرەکەی کوشتنی باڵیۆزی ڕووسیا لەلایەن وێنەگرانی ئامادەبووی بۆنەکە گیرا.

پۆلیسە تورکە چەکدارەکە بە ناوی "مەولود مەرت ئەڵتنتاش" ە ئەو کاتە تەمەنی 22 ساڵان بوو، کاتێک تەقەی لە باڵیۆزی ڕووسیا کرد و هاواری کرد "الله اکبر" و گوتی حەلەبتان لەیاد نەچیت و ئەوانەی بەرپرسیارن لە کوشتنکاریـیەکانی ناو سوریا دەبێت باجەکەی دەدەن.

بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی ئەڵتانتاش باڵیۆزی روسیای کوشت، هێزی تایبەتی تورکیا پۆلیسەکەیان کوشت.

بە گوێرەی تاوانبارکردنەکە ، داواکاری گشتی ئەنکەرە 16 گومانلێکراوی بە کوشتنی پێشوەخت پلان بۆ داڕێژراوی تۆمەتبارکرد کە مەبەستیان نانەوەی ترس و تۆقاندن بووە. هاوکات 12 ی دیکە بە ئەندامێتی لە رێکخراوێکی تێرۆرستی تۆمەتبارکران.

فەتحوڵا گولەن لای خۆیەوە بە توندی نکۆڵی لە تێوەگلانی لە هەوڵی کودەتا شکست خواردوەکە دەکات و هەروەها کوشتنەکەی باڵیۆزی ڕووسیا.

XS
SM
MD
LG