Accessibility links

تورکیا دەڵێت میوانداری کۆبوونەوەیەکی ئاست باڵای نێوان خۆی و ئێران و ڕووسیا دەکات


ئەرشیفی وێنە، سوچی ڕووسیا 22 ی مانگی یازدەی 2017
ئەرشیفی وێنە، سوچی ڕووسیا 22 ی مانگی یازدەی 2017

تورکیا دەڵێت میوانداری کۆبوونەوەیەکی ئاست باڵای نێوان خۆی و ئێران و ڕووسیا دەکات کە تایبەت دەبێت بە پـرسی سوریا، بەڵام هێشتا وادەی کۆبوونەوەکە دەسـتنیشان نەکراوە.

کاربەدەسـتان لە سەرۆکایەتی تورکیا بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسیان ڕاگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا کردووە و لە میانەی وتووێژەکانیاندا بڕیاریان لەسەر ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە داوە.

لە مۆسکۆش، دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕیا نۆڤۆتسی ڕووسیایی گوتووە هەردوو سەرۆک لە بارەی سازکردنی کۆبوونەوەکە وتووێژیان کردووە، بەڵام هێشتا وادەکەی دەستنیشان نەکراوە.

مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو هەریەک لە سەرۆکی تورکیا و ئێران و ڕووسیا بۆ هەمان مەبەست لە ناوچەی گەشتیاری سوچی ڕووسیا کۆبوونەوە.

XS
SM
MD
LG