Accessibility links

مۆسکۆ: ئەردۆغان داوای لێبوردنی لە ڕووسیا کرد


کرملێن ڕایگەیاند سەرۆکی تورکیا داوای لێبوردنی لە ڕووسیا کردووە لەسەر ئەو فڕۆکە ڕووسیـیەی لە مانگی یازدەی ساڵی 2015 لە نزیک سنووری سوریا لە لایەن فڕۆکەی تورکیاوە خرایە خوارێ.

دیمیتری پـیسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن گوتی سەرۆکی تورکیا نامەیەکی بۆ سەرۆک پـوتن ناردووە و تیایدا داوای لێبوردنی کردووە و هاوسۆزی و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری فڕۆکەوانەکە دەربڕیوە. پاشان گوتویەتی هەرچی لە توانایدا هەبێت دەیکات بۆ چاککردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

تورکیاش لە زاری ئیبراهیم قاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی پشـتڕاستی کردەوە ئەردۆغان نامەی بۆ پـوتن ناردووە کە تیایدا ماتەمینی قوڵی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە خستنی فڕۆکەکە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری فڕۆکەوانەکە کردووە.

هەرچەندە گوتەبێژەکەی ئەردۆغان باسی لە داوای لێبوردن نەکرد، بەڵام ڕاگەیاندنەکەی کرملێنی ڕەتنەکردەوە.

XS
SM
MD
LG