Accessibility links

تورکیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیادا سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ هەناردەکردنی گەنم


بەرپرسێکی باڵای تورکیا وتی ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیادا سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوێک لەڕێی تورکیاوە بۆ هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا.

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، بەندەرەکانی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش لەلایەن ڕووسیاوە گەمارۆدراون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئۆکرانیا نەتوانێت گەنمەکەی هەناردەی دەرەوە بکات کە زیاتر لە 20 ملیۆن تەن گەنمی گیریخواردووە.

بەرپرسەکەی تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی " تورکیا لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیادا گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە هەناردەکردنی گەنم لە ئۆکرانیاوە بۆ دەرەوە."

ڕۆژی چوارشەممە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاندرێ ڕودینکۆ وتی مۆسکۆ ئامادەیە ڕێڕەوێک بۆ ئەو کەشتیانە بکاتەوە کە خۆراکیان پێیە، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت ڕۆژئاوا هەندێک لە سزاکانی سەر مۆسکۆ لاببات.

تورکیا سنووری ئاویی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیادا هەیە و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ هەردوو وڵاتەکەدا هەیە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئۆکرانیا دەفرۆشێت و دژایەتی سزاکانی ڕۆژئاواش دەکات بۆ سەر ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG