Accessibility links

تورکیا میوانداری پوتن و روحانی بۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە ئەنکەرە دەکات


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس گوتی وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی وڵات میوانداری هاوتایانی روسی و ئێرانی بۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە ئەنکەرە دەکات و بڕیارە لە 16 ی مانگی نۆ ئەنجامبدرێت.

ئێران و رووسیا کە پشتیوانی لە رژێمی سوریا دەکەن ، هاوکات هەردوو وڵات بە شێوەیەکی تۆکمە کار لەگەڵ ئەنکەرە دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ جەنگی سوریا. تورکیا کۆمەک و پشتیوانی ئەو چەکدارنەی نێو سوریا دەکات ئەوانەی دژ بە هێزەکانی حکومەتی سوری دەجەنگن.

لە درەنگانێکی دوێنێ چوار شەممەدا ئیبراهیم کالن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا گوتی ؛ سەرۆک ئەردوغان میوانداری کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە ئەنکەرە دەکات و تیایدا ڕووسیا و ئێران بەشداری دەکەن.

ڕاگەیاندنی بەستنی ئەم کۆبوونەوە لوتکەییەی نێوان ئەردۆغان و پوتن و ڕوحانی لە کاتێکدایە هێزەکانی حکومەتی سوریا پێشڕەویانکردووە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای وڵاتەکە لەو ناوچەیەی بە دوایین بنکەی چەکدارانی دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد دادەنرێت.

سەبارەت بە کارنامەی کۆبوونەوە لوتکەییە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنکەرە، ئیبراهیم کالن گوتی سەرۆک ئەردوغان و حەسەن ڕوحانی و هەروەها فلادمیر پوتن وتووێژ لەسەر بارودۆخی ئیدلب دەکەن و هەروها لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنێکی دەستوریش.

لەوەتای مانگی یازدەی ساڵی 2017 وە ئەمە دەبێتە پێنجەمین کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان پوتن و ئەردوغان و ڕوحانی.

XS
SM
MD
LG