Accessibility links

تورکیا و ڕووسیا رووداوەکانی سەر سنوری سوریا تاو و تۆ دەکەن


هێرشەکانی هەوایی بۆ سەر ناوچەکانی سنووری هەریمی هەکاری لە تۆڵەی هێرشەکانی شەمە بووە، وەک سەرچاوەکان گوتیان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، کاربەدەستانی تورکیا و روسیا پێداهاتنەوە بە سەر ڕووداوەکانی " تل رفعت" لە سەر سنووری سوریا دەکەن وەک یەکشەمە جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا فواد ئۆکتای گوتی، ڕۆژیک دوای ئەوەی لە سەر سنوور سەربازێکی تورکیا کوژرا.

شەڕەڤانانی کورد لە "تل رفعت" و باکوری عێراق لە دوو هێرشی شەمە دا چوار سەربازی تورکیایان کوشت و دووی دیکەیان بریندار کرد وەک وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند.

لەشکرەکە ئیدعا دەکات لە وەڵامی ئەو هێرشانە ٢٨ شەڕەڤانی کوردیان کوشتوە.

لە وتووێژێک لە گەڵ کاناڵی ٧، ئۆکتای گوتی تورکیا و رووسیا سەبارەت بە رووداوەکان لە هەریمەکەدا دەدوێن و کردارەکانی لەشکری تورکیا لە سەر سنوور درێژەیان دەبێت تا ئەو کاتەی کۆتایی بە هەڕەشەکان دێنن.

دوو مەدەنی لە ناوچەی سلۆپی نزیک هەریمی شڕناخ لە یەکشەمەدا کوژران دوای ئەوەی مینێکی سەرجادە کە پارتی کرێکارانی کوردستان داینابۆوە تەقیەوە.

لێدوانێکی لەشکری گوتی، تورکیا کردارێکی لەشکری بۆ دۆزینەوەی ملیتانەکان لە هەریمەکەدا دەست پێکرد، کە تێێدا دوو سەربازی تورکیا کوژران. لێدوانەکە گوتی کردارەکە لە ناوچەدا لە لایەن فڕۆکەکانی جەنگی پشتیوانی دەکرا.

هێزەکانی تورکیا بەردەوام هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێڕاق ئەنجام دەدات.

XS
SM
MD
LG