وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی ئەنقەرە ڕێز لە گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسی دەگرێت و پابەند بووە بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە تاوەکو ببێتە بەشێک لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 ی ئەمەریکی.
چاوش ئۆغلۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سێرگەی لاڤرۆڤ لە ئەنتاڵیا وتی ئەنقەرە نایەوێت سیستمی ئێس 400 بە وڵاتێکی دیکە بفرۆشێت و ئەنقەرە و مۆسکۆ گفتوگۆ لەسەر بەرواری وەرگرتنی سیستمەکە دەکەن.
چوار ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆژە بڕیارێکیان پێشکەش کرد کە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پشتیوانی لێدەکەن و تیایدا قەدەغەی دەکات ئەمەریکا فڕۆکەی ئیف 35 بداتە تورکیا هەتاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی ئەمەریکا دڵنیایی دەداتەوە لەسەر ئەوەی ئەنقەرە سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 وەرناگرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز