دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری کاربەدەستێکی باڵای دەزگای هاریکاری سەربازی ڕوسییەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا و تورکیا کاردەکەن بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی.
مانگی ڕابردوو سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆسۆبۆرنی ڕوسی بۆ هەناردەکردنی چەک وتی مۆسکۆ هیوادارە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ تورکیادا واژۆ بکات تاوەکو ئێس 400 ی زیاتر بدات بە ئەنقەرە.
کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە گرژی خستە نێوان پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرەوە، واشنتن دەڵێت ئەو سیستمە لەگەڵ سیستمە بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە و هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا، هەروەها بەشداریکردنی تورکیای لە بەرنامەی فڕۆکە جەنگییە ئێف 35 ەکان ڕاگرت وەکو سزایەک بەهۆی کڕینی ئەو سیستمەوە لەلایەن تورکیاوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز