Accessibility links

وەزیری دادی تورکیا: دادگای ئەوروپا دەسەڵاتی نیـیە بڕیار لەسەر ڕیفراندۆمەکەی تورکیا بدات


وەزیری دادی تورکیا دەڵێت دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەسەڵاتی یاسایی نیـیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لەسەر هەر تانەیەک لە بارەی ڕیفراندۆمەکەی تورکیاوە ئاڕاستەی بکرێت.

بەکر بوزداغ ئەمڕۆ پـێنجەشەممە لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەری تورکی گوتی "لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن دەتوانن تانەکانیان بخەنە بەردەم دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڵام هیچ ئەنجامێـکی نابێت، چونکە ڕێکەوتنەکانی تورکیا مۆری کردوون، ماف بە حزبەکان نادات سکاڵا لەو دادگایە پـێشکەش بکەن."

هەروەها گوتی تەنانەت ئەگەربێت و لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن تانەکانیان ڕەوانەی دادگای دەسـتوری بکەن، ئەوا دادگاکە ڕەتیدەکاتەوە.

سەبارەت بە ڕاپـۆرتی چاودێرانی ئەوروپایی لەسەر ڕیفراندۆمەکە کە دەڵێن پـێوەرە نێودەوڵەتیـیەکانی تیادا نەبووە، بوزداغ گوتی ئەو ڕاپـۆرتانە ڕەوا و بابەتیـیانە نین و لایەنگریـیان تێداکراوە.

XS
SM
MD
LG