تیمه‌کانی به‌هاوارچوون له تورکیا به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای ڕزگاربووان پاش بومه‌له‌رزه‌که‌ی که گوڕه‌که‌ی 5.7 بوو له‌سه‌ر پێوانه‌ی ڕێخته‌ر. به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س له‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند 25 که‌س به زیندوویی ڕزگارکران پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزی به درێژایی شه‌و کاریان کرد دوای بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری وان ی نزیک سنووری ئێران. بڕوا ده‌کرێت ده‌یان که‌س که‌وتبنه ژێر داروپه‌ردوی شوێنه ڕووخاوه‌کاندا.
ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه نزیکه‌ی سێ هه‌فته پاش بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزه که له هه‌مان ناوچه ڕوویدا و له ئاکامدا نزیکه‌ی 600 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش ئاواره بوون.
بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 25 باڵه‌خانه‌ی ڕووخاند ، کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و 25 دا ته‌نها سیانیان خه‌ڵکی تێدابوون، ئه‌وانی دیکه له پاش بومه‌له‌رزه‌که‌ی 23 ی مانگی 10وه چۆڵ کرابوون.
ته‌له‌فیزیۆنی تورکیا ڕایگه‌یاند له نێو باڵه‌خانه ڕووخاوه‌کاندا ئوتێلێکی 6 نهۆمیشی تێدایه که ڕۆژنامه‌وانه بیانییه‌کان و کارمه‌ندانی ته‌نگه‌تاوی لێی مابوونه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بومه‌له‌رزه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر خه‌جیجان فارقین ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:29 خوله‌كه.