Accessibility links

تورکیا رێکەوتنامەیەکی بازرگانی لەگەڵ قەتەر واژوو دەکات


بانکی ناوەندی تورکیا لە رۆژی دووشەممە رایگەیاند لە واژووکردنی سەودایەکی ئاڵۆگۆردنەوە لەگەڵ هاوتا قەتەریەکەی بۆ ئاسانکردنی بازرگانی لە نێوان هەردوو هاوپەیماندا لە کاتێکدا لیرەی تورکی زیانی پێی کەوتووە بە هۆێ قوڵتربوونەوەی ناکۆکیەکان لەگەڵ واشنتن.

بەیاننامەکە دەڵێت رێکەوتنامەکە لە رۆژی هەینی لە دۆحە واژوو کراوە پێش داخستنی بازاڕەکان بۆ هەفتەیەک بە هۆێ پشووێ جەژنی قوربان. بەیاننامەکە دەشڵێت رێکەوتنامەکەی ئالۆگۆرکردن لەسەر لیرەی تورکی و ریاڵی قەتەری واژوو کراوە و تێدا هاتووە کە سەراپا بە سێ بیلیۆن دۆلاری ئەمەریکی سنووردارە.

کرۆکی رێکەوتنامەی ئاڵۆگۆرکردنەکە بە مەبەستی ئاسانکردنی بازرگانی دوو لایەنەیە لە رێگای دراوەکانی خۆجێی و پشتگێری لە سەقامگیری دارایی لە هەردوو وڵاتدا.

مێرنشینی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد لە سەردانی هەفتەی رابردووی بۆ تورکیا بەڵێنی دا 15 ملیار دۆلاری لە سەرمایەگوزاری راستەوخۆێ دا لە تورکیا خەرج بکرێت.

XS
SM
MD
LG