كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له تورکیا بڕیاری دا که سیاسه‌تمه‌داری هه‌ڵبژێردراوی کورد بۆ په‌رله‌مانی نوێ، ناتوانێت ده‌ست به‌کار بێت و به‌شداری له په‌رله‌ماندا بکات چونکه پێشتر به تۆمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست بو تیرۆره‌وه تاوانبارکراوه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند به‌ڕێز خه‌تیب دیجله ناتوانێت ببێت به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی تورکیا که سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که، دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه تاوانبارێتی به‌ڕێز دیجله‌ی په‌سه‌ند کردبوو سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌ک که تیایدا ناوبراو تۆمه‌تبارکرابوو به پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد.
دادگا سزای 20 مانگ زیندانی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه .
به‌ڕێز دیجله، له نێو ئه‌و پهرلهمانتارانهدایه که له لایه‌ن پارتێکی کوردیـیه‌وه له ههڵبژاردنهکداندا پشتیوانی لێ کرابوو.
شایانی باسه له ساڵی 2004 دا دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی تورکیا به‌ڕێز دیجله و سێ په‌رله‌مانتاری دیکه‌ی کوردیان ئازادکردبوو له‌پاش 10 ساڵ زیندانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیانه‌وه به سه‌رهه‌ڵداوانی جوداخوازی کورده‌وه.