دوو بەرپرسی تورکی وتیان لێکۆڵەرەوانی تورکی دارستانەکانی قەراغ ئیستەنبوڵ و شارێکی نزیک دەریای مەڕمەڕە دەپشکنن بەدوای لاشەی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا.
دوو بەرپرسی باڵای تورکی بە ڕۆیتەرزیان وت " لێکۆڵەرەوەکان نموونەی زۆریان کۆکردۆتەوە کاتێک کە پشکنینیان بۆ کونسوڵخانەکە و بنکەی کونسوڵخانەکە کردووە و هەوڵدەدەن شیکاری نموونەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی دی ئێن ئەی خاشقچی."
لەلای خۆشیەوە سعودیە ڕەتی دەکاتەوە خاشقچی کوژرابێت لەناو کونسوڵخانەکەدا و دواتر لاشەکەی گواسترابێتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز