Accessibility links

سەرچاوە: تورکیا هاوڵاتییەکی ئەڵمانی دیکە دەستگیر دەکات


سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند پۆلیسی تورکیا هاوڵاتیەکی ئەڵمانی دیکەیان دەستگیرکردووە، تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەی ئاڕ دی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا هاوڵاتیە ئەڵمانیەکە بە تۆمەتی تیرۆریست دەستگیرکراوە دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرتووە.

ئەم دەستگیرکردنەش دوای ئەوە دێت وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس ڕۆژی دووشەممە لە ئەنقەرە داوای کرد کاری زیاتر بکرێت بۆ باشکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەمەریکادا و ئەوەش یارمەتی تورکیا دەدات ئەو کێشە داراییانەی کە هەیەتی کەمتر ببێتەوە.

سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی " ئێمە ئاگاداری بابەتەکەین. باڵیۆزخانەکەمان لە ئەنقەرە یارمەتی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا دەدات."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە وتی لە ئێستادا بەهۆی هۆکاری سیاسییەوە حەوت هاوڵاتی ئەڵمانی لە تورکیا دەستگیرکراون. بەرپرسانی تورکی بە هەما شێوە ژمارەیەک هاوڵاتی ئەمەریکییان دەستگیرکردووە لە مانگەکانی پێشوودا.

لە نوێترین دۆسییەدا، تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەڵمانی ئەی ئاڕ دی ئاماژەی بەوەدا پۆلیسی تورکیا هاوڵاتیەکی ئەڵمانی تەمەن 46 ساڵیان دەستگیرکردووە لەکاتێکدا سەردانی دایکی کردووە لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی ساریباساک کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە و زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کوردن.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەدا دادوەرێکی شاری ئیلازیجی پایتەختی هەرێمەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پیاوێک دەرکردووە بە ناوی ئیلهامی ئەی کە بە ڕەچەڵەک کوردە و شۆفێری تاکسیە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا. وتیشی دەستگیرکراوەکە لە ساڵی 1992 ەوە لە ئەڵمانیا دەژی.

پارێزەری دەستگیرکراوەکە کە پارێزەرێکی تورکییە بە ناوی ئیرجان یەڵدریم وتی هۆکاری دەستگیرکردنەکە ئەوە بووە کە وەکو تیرۆریست لە قەڵەم دراوە تەنها لەبەرئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG