ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی تۆرکیا راده‌گه‌ینه‌ن که دادپرسان 196 که‌سیان به ره‌سمی تاوانبار کردووه به تاوانه‌کانی پیلان گێران بۆ روخاندنی حکومه‌تی مێلداربه ئیسلام له ساڵی 2003.
دوشه‌ممه، له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی 968 لاپه‌ره‌یی دا، داپرسان گومانباره‌کانیان تاوانبار کردبه نه‌خشه‌دانان بۆ ئاڵۆزی سازکردن و ئاژاوه نانه‌وه و رێگه خۆشکرده‌ن بۆ له‌شکر گوایا له کوده‌تایه‌ك ناسراو به باڵیۆز، ده‌سه‌هه‌ڵات به‌گریته ده‌ست.
له ناو تاوانبارکراوه‌کاندا، ئه‌فسه‌رانی که ئێستا له له‌شکر خزمه‌ت ده‌که‌ن و ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشێن کراویان تێدایه. سه‌رکرده‌ی پێشووی سوپای یه‌که‌می تۆرکیا، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین بووی دۆغان چه‌تین، هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌ی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئۆزده‌ن ئۆرنه‌ك و سه‌رکرده‌ی پێشووی هێزی هه‌وایی ئیبراهیم فرتینا له ناو تاوانبارکراوه‌کاندان.
هێشتا هیچکاتێک بۆ دادگایی کردن دیاری نه‌کراوه.