بەپـێی ڕاگەیاندنێکی لەشکری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، لە هێرشێکدا کە لە لایەن چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە ئەنجام درابوو 2 سەربازی تورک کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە، ئەمەش لەم دەمەی هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە ناوچەی هەکاری باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام دەدەن.
لە لایەکی دیکە دوێنێ یەکشەممە لە باکوری عێراق سەربازێکی تورک کوژرا و 2 ی دیکە برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی بە هەڵەی بۆمبێکی دەستی. لەشکر دەڵێت بریندارەکان برینەکانیان قورس نیـیە.
ئاژانسی دەنگوباسی فوراتی سەر بە پەکەکە پشـتڕاستی کردەوە شەڕی و پـێکدادانی توند لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و لەشکری تورکیا لە ناوچەی شەمزینان ڕوویانداوە، بەڵام دەڵێت هێشتا پەکەکە بەیانـنامەی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.