به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئاناتۆلی، ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵنێری تورکیا، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌م وڵاته سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 25 مانگی 6 زیاتر له 11 جار به‌رزایه‌کانی قه‌ندیلیان بۆمباران کردوه. ئه‌م فڕۆکانه هه‌روه‌ها و له‌هه‌مان کاتدا کوێستانه‌کانی ده‌ورو پشتی شرنا‌خ و سڵۆپیشیان بۆمباران کردوه.
چاودێرانی سیاسی به پێی شێوه‌ی ڕوانینیان بۆ قه‌یرانی به‌رده‌وامی شه‌ڕ نێوانی تورکیا و گه‌لی کورد له ئه‌و وڵاته، لێکدوانی جۆراوجۆریان بۆ شرۆڤه‌کردنی ڕه‌وشه‌که هه‌یه. گۆڕانی تاکتیکی شه‌ڕ له لایه‌ن پ‌ک‌ک وه و له هه‌مان کاتدا خواستی ئه‌ردۆغان بۆ درێژه‌دان به ئه‌و شه‌ڕه بۆ ده‌ستبه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی هه‌ندێک پرسیاری نوێ دێنێته ئاراوه.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه چی ده‌بێت؟ پێدوایستییه‌کانی ڕاوه‌ستانی شه‌ڕه‌که کامانه‌ن؟ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تۆرکیا و لایه‌نه دێمۆکڕاسی خوازه‌کانی تورک له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌توانن چی بکه‌ن؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا حیجاب، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی نۆروێژ، وتووێژمان کردوه.