وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی هەینی وتی هێزەکانی تورکیا 17 ئەندامی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانییان لە چەندین شوێنی "باکووری عێراق و باکووری سوریادا" کوشتووە.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە 10 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە سنوورەکانی گارا و خواکورک " کوشتووە."
دەشڵێت حەوت ئەندامی دیکەی ئەو هێزانە لە دوو ناوچەی باکووری سوریا " کوژراون" لەو ناوچانەی کە تورکیا پێشتریش هێرشی کردوونەتەسەر.
هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق سەرچاوەی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بووە. ئەنکەرە داوای لە عێراق کردووە هاوکاری زیاتری بکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستاندا کە لە مانگی سێدا بەغداد بە " ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو " ناویبرد.
مانگی ڕابردوو سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە گفتوگۆکاندا باس لە شەڕی پەکەکە و چەندین بابەتی تر کراوە. دواتر ئەردۆغان وتی باوەڕی وایە عێراق درکی بە پێویستییەکان کردووە بۆ " لە ناوبردنی " پارتی کرێکارانی کوردستان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز