Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان تورکیا و ناتۆ بەهۆی یەکنەگرتنەوەی سیاسەتەکانیانە


دکتۆر جەبار قادر ، شارەزا لە کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ لەگەڵ تورکیا، بەهۆی سیاسەتەکانی تورکیاوەیە بەرامبەر ڕووداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەرێمی قەوقاز و هەروەها لە شوێنەکانی دیکەی جیهان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بووە گەمەکارێکی دیار و کارا لەسەر ئاستی سیاسەتەکانی هەرێمی و هەروەها جیهانیش، بەڵام بەهۆی شێوازی سیاسەتکردنی، وڵاتەکەی رووبەرووی چەندان هەڵکشان و داکشان و ململانێ کردەوە ، بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر دەستێوەردانی لە لیبیادا و گەڕانی بەدوای سەرچاوەکانی وزە لە هەرێمی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا .

دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت هۆکارەکانی کاردانەوەی نەرمی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا و دەستێوەردانەکانی هەرێمی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاردانەوەکانی وڵاتانی زلهێز لەسەر بنەمای سیاسەتی کار و کاردانەوە نییە . دەشڵێت هەندێ جار جۆرێک لە بێدەنگی ئەو وڵاتانە بەرامبەر سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا لەبەر ئەوەیە تورکیا پێگەیەکی گرنگی جوگرافی و ستراتیژی جیهانی هەیە و هەروەها هەندێک جار جۆرێک لەو بێدەنگیانەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە تورکیا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیاندایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:35 0:00


XS
SM
MD
LG