تورکیا ده‌ستی به پرۆگرامێکی گه‌وره‌ی سازکردنی مزگه‌وت له ده‌وری جیهان، له کووبا ڕا بگره هه‌ته‌ا کازاخستان کردوه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دۆریان جۆنز ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده کردووه.
ته‌یب ئێردۆغان له ماوه‌ی سه‌ردانی مانگی 1ی ساڵی زاینی بۆ کووبا داوای کرد که ڕێگا به تورکیا بدرێت مزگه‌وتێک له هاڤانا درووست بکات.تورکیا ئێستا 18 مزگه‌وتی گه‌وره له سه‌رانسه‌ری جیهان دا ساز ده‌کات، که یه‌ک له ئه‌وان له تیرانای ئاڵبانیاش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای زیاتر له 4000 نزاکاری ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له داهاتووش دا ئه‌و مزگه‌وتانه له ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، رووسیا، قیرقیزستان، فیلیپین، به‌ریتانیا، هه‌ریمه‌کانی فه‌له‌ستینی و سومالیا درووست ده‌کرێن.
پڕۆژه‌ی مزگه‌وت سازکردن به‌شێک له ستراتژێکی به‌رفره‌وانتری سه‌رۆکی تورکیایه، ئه‌مه‌ش به پێی وته‌کانی ئاسڵی ئادین تاش باش، وتارنووسێکی بواری سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌ی میلییه‌ت ی تورکیایه.
ئایدن تاش باش:
"ئه‌ردۆغان زۆر له خه‌می میراتی مێژوویی و جیهانی خۆیه‌تی. له بیری ئه‌و دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له گه‌ل هه‌وڵه‌کانی بۆ پێشکه‌وتنی ئیسلام هاوپه‌یوه‌ستن. له گه‌لێک ڕیگایانه‌وه ده‌یه‌وێت له تورکیا و له ڕاده‌ی جیهانی دا، خۆی وه‌ک که‌سێک ببینێت که به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی ئیسلام و موسوڵمانانی له ده‌وری جیهان دا وه‌پێش خستوه. بۆیه ئه‌و گه‌لێک له بیری پڕۆژه‌ی مزگه‌وت سازکردن له کووبا و له گه‌لێک شوێنی جیهان دایه."
کارناسان ده‌ڵێن ئاره‌زووی ئیمپراتۆری له پشتی ئه‌و ستراتژی یه هه‌یه. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تورکیا بۆ سه‌رده‌می سه‌رکه‌وتنه‌کانی سه‌رده‌می عوسمانی بابه‌تێکی گشتی ئه‌ردۆغان و پارتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی، ئه‌مه‌ش به پێی یوکسل تاشکین، کارناسێکی سیاسی له زانکۆی مه‌رمه‌ڕی ئیستانبوڵه.
تاشکین:
" ده‌سته‌واژه‌یه‌کی زۆر ناسراوی پارتی داد و گه‌شه پێدان 'مه‌ده‌نیه‌ت چیلیک' واتا شارستانیه‌ته، که هی سه‌رده‌می گه‌شه‌ی ئیسلامه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیمه‌نێک بخوڵقینن که شارستانیه‌تی ئیسلام سه‌ر له نوێ له گه‌شه سه‌ندن دا ده‌بێت. و به شێوه‌یه‌کی سرووشتی تورکه‌کان ده‌بنه پێشه‌نگی ئه‌و سه‌رله‌نوی زیندووبوونه‌وه‌یه."
دیانه‌ت، واتا ئه‌و پێکهات و ده‌زگایه‌ی که ئاینی ئیسلام به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئافیسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دابین کراوه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردۆغان دا به‌رفره‌وان کراوه‌ته‌وه. وێڕای ئه‌و مزگه‌وت سازکردنه، بره‌وپێدان به خوێندنی ئاینی هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ کارتێکردنی زیاتری نیونه‌ته‌وه‌یی یه، له گه‌ڵ پێشنیار کردنی کۆمه‌کی دارایی بۆ خوێندن بۆ زانکۆکانی تورکیا و پێک گوڕێنه‌وه‌ی خوێندکاران.
به‌ڵام تورکیا خۆی له ڕه‌که‌به‌ری له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی موسڵمان دا ده‌بینێت، به تایبه‌تی عه‌ڕه‌بستانی سعودی، که بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ پوولی نه‌وتی خۆی له ده‌وری جیهان دا بڵاو کردۆته‌وه. به دوای پێشنیاری تورکیا به کووبا بۆ سازکردنی مزگه‌وت، عه‌ڕه‌بستانی سعودیش پێشنیازێکی هاوشێوه‌ی کرد. به‌ڵام باڵکان هه‌ریمی سه‌ره‌کی بۆ ڕه‌که‌به‌ری له نێوان ئانکارا و ڕیاذ دایه، ئه‌مه‌ش به پێێ وته‌کانی پرۆفسۆر ئیستار گوێزئایدن، کارناسێکی ئاین و ده‌وڵه‌ت له تورکیا دایه.
گوێزئایدن:
"به تایبه‌تی له سه‌ره‌تا له بۆسنیادا ڕه‌که‌به‌ری یه‌ک هه‌بووه،واتا سازکردنی مزگه‌وتان و هه‌وڵ دان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئه‌و مزگه‌وتانه. به‌ڵام له هێندێک خاڵ دا تێڕوانینی من وایه که کاری یه‌کتر کامڵتر ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت سه‌رله‌نوی پێم وایه ئه‌و هه‌وڵه زیاتر له ڕه‌که‌به‌ری یه‌کتردایه."
زه‌ق بوونه‌وه‌ی ڕه‌که‌به‌ری تورکیا له گه‌ڵ عه‌ڕه‌بستانی سعودی گرژی میژوویین که له هه‌ریمه که دا زیاتر بوه. کارناس تاشکین ده‌ڵێت ڕوانگه‌یه‌کی به هه‌ڵه له نێو گه‌لێک له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا هه‌یه که ئه‌و وڵاتانه‌ی له لایه‌ن عوسمانی له سه‌رده‌می خۆی بوون به کۆلونی عوسمانی هه‌مان دیدی دروستیان سه‌باره‌ت به ئیمپراتۆری ڕابردوو هه‌یه.
تاشکین:
"نوخبه‌کانی سیاسی ده‌ورووبه‌ری پارتی داد و گه‌شه پێدان به ده‌گمه‌ن له ئه‌و ناڕه‌زامانه‌ی خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ن که سه‌باره‌ت به ئیپراتۆری عوسمانی له ڕابردوودا هه‌یانه."
به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن سه‌رۆک ئه‌ردۆغان چاو له ڕاوێژ و ڕای خه‌ڵکی ئاسایی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا تێپه‌ر بێت. وێده‌چێت وتاری ناوبراو هه‌روا زیاتر ڕووی له موسوڵمانی ئاسایی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی یه‌ی هه‌یه که ڕه‌نگ و رووی لایه‌نگری له خه‌ڵک کردن و ئاخاوتنی دژه ڕۆژئاوایی له گه‌ڵه.
وتارنووسی سیاسی ئایدن تاش باش ئیدعا ده‌کات ئه‌ردۆغان وا ڕه‌فتار ده‌کات که هه‌ر ده‌ڵێی بۆته ڕێبه‌ری موسوڵمانانی جیهان.
تاش باش:
"ئه‌ردۆغان پێی وایه ئه‌گه‌ر به ده‌ستی خه‌ڵک بوایه، ئه‌و له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وای موسوڵمانی جیهان وه‌ک ڕێبه‌ری جیهانی هه‌ڵده‌بژێردرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و باوه‌ڕی به ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه."
ئه‌ردۆغان هه‌روا وه‌ک خۆی ئیدعا ده‌کات له دژی ترسی ڕۆژئاوا له ئیسلام هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و داوای ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ی‌و ئین بۆ وڵاتێکی موسولمان ده‌کات. چاودێران هوشداری ده‌ده‌ن که ئه‌و جۆره ئاخاوتنه وێ ده‌چێت هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت له ده‌مێکدا ئانکارا له هه‌وڵی پاراستنی ڕۆلێکی پێشه‌نگ له جیهانی ئیسلام دایه.