Accessibility links

فڕۆکەیەکی مەشقی سەربازیی تورکیا دەکەوێتە خوارەوە و دوو سەرباز گیان لە دەست دەدەن


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی مەشقی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای قەیسەری ناوەڕاستی تورکیا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو سەرباز گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتەکە وتی فڕۆکەی مەشقی SF-260D لە بنکەیەکی ئاسمانییەوە لە قەیسەرییەوە بە مەبەستی مەشقکردن هەستاوە و دوو فڕۆکەوانی تێدا بووە، هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەش نەزاندراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی کەوتنە خوارەوەکە کراون و هەردوو فڕۆکەوانەکەیان بە مردوویی دۆزیوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG