بڕياره فه‌رمانده‌ی پـێشوویی له‌شکری تورکیا دادگای بکرێت به تاوانی پـیلان گێڕی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ئه‌مڕۆ دادگایه‌کی تورکیا گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ دادگایی‌کردنی ژه‌نه‌ڕاڵی پـێشوی سوپا ئێلکه‌ر باشبێگ له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تێـکی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به مه‌به‌سـتی تێکدانی سه‌قامگیری حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ژه‌نه‌ڕاڵی ناوبراو به تۆمه‌ته‌کانی هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌ت و پێکهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دادگایی بکرێت.
شایانی باسه به‌ڕێز باشبێگ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتداری تورکیایه که به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به پـیلانگێڕی ناسراو به ئه‌رگه‌نه‌کون هه‌تا ئێسـتا ده‌سـتگیربکرێت.
حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و تۆڕه سیکیولاره پـلانی سـازدانی ته‌قینه‌وه و هێرشی تریان کردووه بۆ شێواندنی بارودۆخی حکومه‌تی ڕه‌گ‌وڕیشه ئیسلامی و پاشـان هاندانی کوده‌تایه‌کی له‌شـکری به‌سه‌ریاندا.
له‌و ده‌مه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی تورکیا پـتر له 300 که‌سیان له که‌سـانی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌کادیمیکار و سیاسیه‌توانان ده‌سـتگیرکردووه، وه‌ک به‌شێـک له لێـکۆڵینه‌وه له ئه‌رگه‌نه‌کۆن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بووه به مایه‌ی نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ناو تورکیادا.