Accessibility links

تورکیا دەڵێت ئەگەر یەپەگە شاری مەنبج چۆڵ نەکات خۆی ڕێوشوێنی پـێویست دەگرێتەبەر


تورکیا دەڵێت ئەگەر هێزەکانی یەپەگە لە زووترین کاتدا لە شاری مەنبجی باکوری سوریا دور نەخرێنەوە، ئەوا ئەنکەرە خۆی بۆ ئەم مەبەستە هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لە پاش کۆبوونەوەی لە ڕۆژی چوارشەممە، ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەگەربێت و یەپەگە لەو شارە دەرنەکرێت، ئەوا ئەنکەر یەک و دووی بۆ ناکات و هەمان هەنگاو دەنێت کە پـێشتر لە ناوچەی دیکە ناویەتی.

سەبارەت بە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق، ئەنجومەنەکە گوتویەتی" تورکیا چاوەڕوانی دەوڵەتی عێراق دەکات ڕێگە لە چالاکیـیەکانی پەکەکە لە شنگال و قەندیل و ناوچەکانی دیکە بگرێت، بەڵام ئەگەربێت و عێراق نەتوانێت ئەم کارە بکات ئەوا تورکیا بەخۆی دەیکات.

XS
SM
MD
LG