Accessibility links

چەند سەرچاوەیەک: ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی وڵاتەکەدا لە ئیستەنبوڵ پێشەنگە


کەناڵی ئێن تی ڤی و کەناڵەکانی دیکە ڕایانگەیاند بەپێی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان ئەکرەم ئیمامئۆغلۆی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ و بەربژێری پارتی چەهەپەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکانی گەورەترین شاری تورکیا لە ئیستەنبوڵدا پێشەنگە.

ئێن تی ڤی وتی ئیمامئۆغلۆ لە سەدا 49.09 ی دەنگەکانی لەو لە سەدا 3.67 سندووقەی کە کراونەتەوە بە دەستهێناوە. موڕات کورومی بەربژێری پارتی ئاکەپەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەدا 42.83 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG