Accessibility links

حیزبی داد و گەشەپیدانی تورکیا داوایەک پێشکەش دەکات بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە ئیستەنبوڵ


کەناڵی سی ئێن ئێن تورک وتی حیزبی داد و گەشەپێدانی تورکیا بە ڕابەرایەتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە ئیستەنبوڵ و دووبارکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لەو شارەدا.

ئەنجامەکان دەریانخست حیزبی ئۆپۆزسیۆنی گەلی کۆماری بە جیاوازییەکی کەم لە هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵدا سەرکەوتووە بەسەر حیزبی داد و گەشەپێداندا، بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی حیزبی داد و گەشەپێدان هێنا لە ئیستەنبوڵ کە ماوەی 25 ساڵە حیزبەکە و ئیسلامییەکانی پێش خۆی دەسەڵاتیان هەبووە بەسەر ئەو شارەدا.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەدا جێگری سەرۆکی حیزبی داد و گەشەپێدان عەلی ئیحسان یاووز داوایەکی پێشکەشی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵ و دووبارە ئەنجامدانەوەی.

جێی ئاماژەیە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیادا حیزبی داد و گەشەپێدان لە ئەنقەرەی پایتەخت و زۆرێک لە شارە گەورەکانی دیکەی تورکیا شکستی هێنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG