وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر دەکاتە ئامانج ئەگەر هاتوو ئەو هێزانە بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر بەرژوەندیی و دامەزراوە دیبلۆماسییەکانی تورکیا لە لیبیا.
جێی ئاماژەیە تورکیا لە ململانێ ناوخۆییەکانی لیبیادا پشتیوانی لە حکومەتەکەی لیبیا دەکات و هێزەکانی خەلیفە حەفتەریش بە " کودەتاکەر" ناودێر دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەگەر دامەزراوە دیبلۆماسی و بەرژەندییەکانمان لە لیبیا بکرێنە ئامانج ئەوا ئێمەش هێزەکانی حەفتەر دەکەینە ئامانج."
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا هێرشەکانی بەیانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەعیتیقەی تەڕابلسی پایتەخت " تاوانی جەنگە ". هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەکە یەکێک بوو لە زنجیرەیەک هێرشی موشەکی بۆ سەر تەڕابلس. ڕۆژی پێنجشەممە تورکیا ڕایگەیاند ناوچەکانی دەوروبەری دامەزراوە دیبلۆماسییەکەیان لە تەڕابلس بۆردومان کراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز