Accessibility links

بەهۆی ڕۆچوونی کانێکی زێڕەوە لە تورکیا لانیکەم نۆ کەس لە کانەکەدا گیرییان خواردووە


بەرپرسانی تورکیا دەڵێن بەهۆی ڕۆچوونی کانێکی زێرەوە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا لانیکەم نۆ کرێکار لە کانەکەدا گیرییان خواردووە، وتیشی ئەرکەکانی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی کرێکارەکان بەردەوامە.

کەناڵی ئێن تی ڤی لە زاری سەرۆکی شارەوانی ئەرزنجان بەکر ئەکسومەوە بڵاویکردەوە " لانیکەم نۆ کەس گیرییان خواردووە."

بەپێی وێنەکانی شوینەکە، ڕۆچوونی زەوییەکە ئەو دۆڵەشی گرتووەتەوە کە باوەڕوایە لەو کاتەدا کرێکارەکانی لێبووبێتن.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە هیچ هەواڵێک لەسەر نۆ کرێکارەکە نییە.

کۆمپانیای ئاناگۆڵد کە کۆمپانیایەکی تایبەتە و سەرپەرشتی ئەو کانە دەکات، وتی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم " ڕووداوە بە ئازارە."

ئاناگۆڵد لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرجەم ئامڕازەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بەپەلە تیشک بخەینە سەر ئەم ڕووداوە."

تورکیا لاوازە لەبەردەم ڕووداوەکانی ڕۆچوونی زەویدا و لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا بە دەست کۆمەڵێک ڕووداوی ڕۆچوونی زەوییەوە ناڵاندوویەتی.

لە مانگی 10 ی ساڵی 2022 دا بەهۆی تەقینەوەیەکی گازی میسانەوە لە کانێکی خەڵوزدا لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا 42 کەس کوژران.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG