Accessibility links

تورکیا دەڵێت بەڵگەی لەسەر ساڵح موسلم داوە بە وڵاتی چیک


جێگری سەرەک وەزیری تورکیا دەڵێت ئانکەرە بەڵگەنامەکانی خۆی داوەتە دەسەڵاتدارانی کۆماری چیک و بە فەرمیش داوای ڕادەستکردنی ڕێبەرێکی پێشووی کوردی سوریا کردووە.

ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە ڕۆژی شەممە لە شاری پراگی پایتەختی کۆماری چیک دەستگیرکرا لەسەر داوای تورکیا.

تورکیا پەیەدە بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر دەکات و هەروەهاش بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.

تورکیا لەم مانگی دووەدا ساڵح موسلمی خستبووە ناو لیستی داواکراوەکانەوە و پاداشتی یەک ملیۆن دۆلاریشی دانابوو لەسەری.

بەکر بۆزداغ لە دیمانە تەلەفزیۆنییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا وتوویەتی وەزارەتی دادی وڵاتەکەی دۆسێیەکەی ئامادەکردووە و بە فەرمی داوای ڕادەستکردنی ساڵح موسلم دەکات.

بەپێی سەرچاوەکان لە تورکیاوە، وەها بڕیارە درەنگانێکی ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵح موسلم ببرێتە بەردەم دادگایەک لە پـراگ.

XS
SM
MD
LG