تۆپباران و بۆردومان و هێرشەکانی له‌شکه‌ری تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کورد نشینی عەفرین لە سوریادا چه‌ند ڕۆژه به‌رده‌وامه.
به پێی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، کردارە لەشکرییەکانی تورکیا تا گرتنی ناوچه‌یێک به قۆڵایی 30 کیلۆمه‌تر له سه‌ر سنوری تۆرکیا له نێو خاکی سوریا درێژه‌ی ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبج ده‌گرێتەوە کە له ژیر کۆنتڕۆڵی کورددایه.
به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن ئامانجیان داگیرکردنی شاری عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەریشیهتی تا ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدان داگیر بکه‌ن چۆنکە یەپەگە بە سەرچاوەیەک بۆ مەترسی ئاسایشی لەسەر تورکیا دادەنێن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا، یەپەگە هاوبەشەی سەرەکی ئەمەریکایە لە شەڕی دژ بە گروپی داعش و بەشێکی سەرەکیشن لە هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات. بەڵام تورکیا یەپەگە بە گروپێکی تیرۆرستی دەزانێت و تاوانباریان دەکات بەوەی کە پەیوەندیان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە.
بڕیاری ئەمەریکا بۆ پشتیوانی کردن لە یەپەگە بوو بە سەرچاوەی ناکۆکیەکانی نێوان واشنتۆن و ئانکەرە، و لەم هەفتەیەدا جارێکی تر تورکیا داوای لە ئەمەریکا کردەوە کۆتایی بە هاوکاری کردنی ئەو گروپە بهێنیت.
جێی ئاماژەیە هەر پێشڕەوییەک بە ئاڕاستەی مەنبەج کە دەکەوێتە دووری سەد کیلۆمەتر لە عەفرینەوە دەبێتە هۆی هەڕەشەکردن لە پلانەکانی ئەمەریکا بۆ خستنەوەی سەقامگیری لەو ناوچە گەورەیەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.
کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کاردانەوەی ئه‌وتوی نه‌بوه. یان بێ ده‌نگ بوه یان داوای له تورکیا کردوه ئۆپراسیۆنه‌که‌ی زوو ته‌واو بکات له وانه به‌رپرسانی ئەمریکایی دەڵێن تێگەیشتنیان هەیە بۆ نیگەرانییە ئاسایشییەکانی تورکیا و داواش دەکەن ئەو کردارە لەشکرییانە سنوردار بن.
هه‌ندێک له چاودێران ده‌ڵێن سوریا بوەتە مەیدانێک بۆ ململانێی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە. ئامانجی تورکیا لەم هێرشه بۆ سەر عەفرین و مەنبج و ناوچەکانی تر لە سوریادا چیه؟ چه‌ند ده‌توانیت سه‌رکه‌وتو بیت و ئه‌م به‌ره‌نگاریه‌ی هێزه کوردیه‌کان چه‌ند ده‌توانێت ببێته ئه‌زمونێکی مێژوویی بۆ کورد؟
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م مژاره، میوانداری جهانگیر عهبدۆللاهی لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان دەکەین.