سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە فەرمانی دادگا بەرەو زیندان ڕەوانەکرا.
ئەحمەد تورک لە 17 ی ئەم مانگە فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دەرچوو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بە گومانی پەیوەندی بە تێرۆرزمەوە.
ڕۆژی دووشەممە ئەحمەد تورک لەگەڵ ئەمین ئرماک هاوسەرۆکی ناوچەی ئارتوکڵوی شاری ماردین و 21 سیاسەتمەداری هەدەپە و دەبەپە دەسـتگیرکران بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە و شارەوانی شارەکەیان لە خزمەتی پەکەکە بەکارهێناوە.
جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جاری نیـیە ڕەوانەی زیندان بکرێت بە تاوانی پەیوەندی بە پەکەکەوە.
خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.