Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بارەگای ئاکەپە لە شاری وان دەتەقێتەوە و 48 کەس برینداردەبن

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بارەگای پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداری تورکیا لە شاری وان تەقیوەتەوە و بەپـێی کاربەدەسـتانی حکومەتی تورکیا 48 کەس برینداربوون و برینی هەندێـکیان قورسە.

تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە بەرم بارەگاکە ڕوویدا، لەو دەمەی خەڵکی بۆ پـیرۆزی ڕۆژەکە لە ماڵەکانیان کۆبووبوونەوە.

وێنە و ڤیدیۆکانی شوێنەکە نیشانی دەدەن زیانێـکی مادی زۆر بە بارەگاکە کەوتووە و هێزەکانی پـۆلیس بە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە.

کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن پارتی کرێکارانی کوردسـتان هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پەکەکە بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕانەگەیاندووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG