سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت حکومەتەکەی پـلانێـکی نوێی هەیە بۆ بەهێزکردنی باری ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کوردیـیەکان.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو ئەمڕۆ هەینی سەردانی شاری ماردینی کرد و لەوێ وتارێـکی پـێشـکەشکرد و تیایدا گوتی پـلانەکەیان کۆمەڵێـک هەنگاوی گەورە لەخۆدەگرێت، لەوانە هەندانی وەبەرهەمهێنان لە ناوچەکە و پشـتیوانیکردن لە جوتیاران و کار و کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان.
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان حکومەتی تورکیا 26.5 ملیار لیرەی تورکی بۆ پلانەکە تەرخانکردووە کە دەکاتە نزیکەی 9 ملیار دۆلار.
ئۆغڵو باسی لە پارتی کرێکارانی کوردسـتانیش کرد و گوتی هەتا چەکەکانیان دانەنێن، ئەوا هیچ بوارێک بۆ وتووێژکردن لەگەڵیاندا نیـیە.
گوتیشی هیچ شتێک نابێت بە ناوی هەرێمی خۆسەری و تەنها یەک وڵات و یەک پاشە ڕۆژ هەن.
خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ڕاپـۆرتی لەبارەی سەردانەکەی ئۆغڵو ناردووە.