به پێی ئاژانسی "کوردپا" ڕێکخراوی کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ IHDڕاپۆرتێکی له مهر دۆخی ناله‌باری شاره‌کانی کوردستان له تورکیا بلڵاو کردۆته‌وه. ئه‌و ڕێکخراوه، که یه‌کێک له ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیایه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک داوا له هه‌موو که‌سانی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات که به فریای شاره‌کانی کوردستانی تورکیا بگه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه له وه‌تا 24ی جوالی 2015 تا 9ی دیسامبری 2015 ده‌وری 157 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
حه‌سه‌ن قازی، ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڵێت ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانی یه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه نیه، به‌ڵکوو هێزێکی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی یه که ئا کێ پێ له به‌رامبه‌ری دا راوه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها کاک حه‌سه‌ن ده‌ڵێت پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له ئه‌وه ده‌ترسێت که ئه‌و شێوازه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دێمۆکڕاتێک که له ڕۆژئاوای کوردستان دا پیاده‌کراوه، ئه‌وه له باکووری کوردستانیش جێگای خۆی بکاته‌وه؛ هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت خه‌ڵک چاوترسێن بکات.