Accessibility links

تورکیا هەردوو ڕۆژنامەوانە بەریتانیـیەکە ئازاددەکات بەڵام وەرگێڕە کوردەکە نا


دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو دوو ڕۆژنامەوانە بەریتانیەیان ئازادکرد کە بۆ کەناڵی ڤایس نیوزی بنکە لە ئەمەریکا کاردەکەن.

دادگایەکی دیاربەکر ڕۆژی پـێنجشەممە بڕیار دا هەردوو ڕۆژنامەوان جایک هەنراهان و فیلیپ پـێندلبێری ئازادبکرێن کە هەفتەی ڕابردوو لە شاری دیاربەکر دەسـتگیریان کردن بە تاوانی گوایە پەیوەندیـیان بە تێرۆرەوە هەیە، بەڵام وەرگێڕەکەیان محەمەد ئیسماعیل ڕەسوڵ کە کوردی عێراقە ئازاد نەکرد.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیا دەڵێت محەمەد ئیسماعیل ئامادە نەبووە پاسۆردی لاپتۆپەکانیان بدات بە دەسەڵاتداران.

بەڵام تاهیر ئەلچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر کە بە دوای کەیسەکە چووە نیگەرانی خۆی نیشـان داوە کە هێشـتا وەرگێڕەکە کە کوردە ئازاد نەکراوە. دەڵێت ئەگەر هەردوو ڕۆژنامەوانەکە یارمەتی تێرۆریان نەدابێت و ئازادکرابن ئیتر وەرگێڕەکە چ تاوانێـکی کردووە.

دەڵێن سەرەتا دادوەر تۆمەتی ئاڕاستە کردوون بەوەی وێنەی گەنجانی سەر بە پەکەکەیان گرتووە لەو دەمەی بۆمبی مۆلۆتۆفیان دروسـتکردووە، بەڵام کەناڵی ڤایس نیوز ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە.

جێی ئاماژەیە شەوی پـێنجشەممە 27 ی مانگی هەشت هەردوو ڕۆژنامەوان و وەرگێڕەکە و شۆفێرەکەیان لە ناوچەیەکی دیاربەکرد لە لایەن پـۆلیسەوە دەسـتگیرکران. ڕۆژی دووشەممە برانە بەردەم دادگایەکی دیاربەکر و تاوانی پەیوەندی لەگەڵ تێرۆری داعشیان ئاڕاستەکرا، داگاکە ئەو ڕۆژە تەنها فەرمانی ئازادکردنی شۆفێرەکەی دا. پاشان بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕەوانەی پەندیخانەیەکی شاری ئەدەنە کران.

XS
SM
MD
LG