Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە لە باکوری سوریا ڕووبەڕووی پەکەکە ببنەوە


سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوچە کوردیـیەکانی سوریا کردەوە و دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە ڕووبەڕووی پارتی کرێکارانی کوردستان ببنەوە لەوەی ڕێڕەوێک بۆخۆی لە باکوری سوریا دروستبکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا بۆ پەرلەمانتارانی سەر بە پارتەکەی (ئاکەپە) گوتیشی ئەنکەرە ئۆپەراسیۆنی مسۆگەرکردنی ئاسایشی هەموو سنوورەکانی وڵاتەکەی تەواودەکات. ئاماژەی بۆ شیانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە عەفرین کرد.

تورکیا لە میانەی دوو ساڵی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی 7 مانگی بە ناوی قەڵغانی فورات لە دژی داعش لە باکوری سوریا ئەنجام دا و لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوو کۆتایی پـێهات. لەو ئۆپەراسیۆنە کە بە هاوکاری بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەڕێوەچوو، توانرا هێزەکانی تورکیا هەتا ناوچەی ئەلبابی سوریا بگەن.

چاودێران پـێیان وایە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ئامانجی دابڕینی عەفرین بووە لە ناوچە کوردیـیەکانی ڕۆژهەڵاتی باکوری سوریا.

XS
SM
MD
LG