دکتۆر ئیبراهیم کالن، سه‌رۆکی ڕاوێژکارانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به‌ره‌وپێشچون هه‌ن له پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م پرۆسه‌یه دوو جه‌مسه‌ریـیه نه‌توانراوه به‌ره‌وپێشچون له مه‌سه‌له‌ی چه‌کدانانی په‌که‌که‌دا بێته ئاراوه.
دکتۆر کالن ده‌ڵێت بێگومان په‌که‌که ده‌توانێت ببێته به‌شێک له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردن ئه‌گه‌ر بێت‌و چه‌ک دابنێت، به‌ڵام دکتۆر سوات کینیکلی ئۆغلو جێگری سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا بۆ کاروباری ده‌ره‌وه‌یی ده‌ڵێت تورکیا ووتووێژ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ناکات چونکه په‌که‌که ڕێگه‌ی توندوتیژی گرتۆته به‌ر ، وه ده‌شڵێت تورکیا نه‌ک هه‌ر هیواداره کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵکو به‌وه‌ش ده‌زانێت که ده‌بێت ئه‌م کێشه‌یه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و دوو گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له دکتۆر کالن و دکتۆر کینیکلی کردونی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7:25 خوله‌که.