ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی کورد 3 سه‌ربازی تورکیان کوشتووه له هێرشێکدا له ستانی ماردینی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
به پێی ڕاپۆرته‌کان، میلیتانه‌کانی کورد په‌لاماری سه‌ربازه‌کانیان دابوو کاتێک(سه‌ربازه‌کان) سه‌رله‌به‌یانی زووی یه‌کشه‌ممه ده‌گه‌ڕانه‌وه بنکه‌یه‌ک له ناوچه‌ی عومه‌رلی. دواتر هێزه‌کانی تورکیا به ئامانجی بۆ ده‌ستگیرکردنی هێرهشبهرهکان کردارێکی سه‌ربازییان ده‌ستپێکرد. له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردوو شه‌ڕ له نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێكاران کوردستان (په‌که‌که) و له‌شکری تورکیا توند بووه. له شه‌ڕێکی پێشتری ئه‌م مانگه، 13 سه‌ربازی تورک و7 میلیتانه‌کانی کورد کوژران.
له‌وه‌تای ساڵی 1984 وه سه‌رهه‌ڵداوان شه‌ڕ بۆ ئۆتۆنۆمی ده‌که‌ن له ناوچه‌ی زۆربه کوردنشینی باشوری ڕۆژهه‌تی تورکیا. له ئاکام ئه‌و شه‌ڕه نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س کوژراون.