Accessibility links

تورکیا لێکۆڵینەوە لە هاوسەرۆکێکی هەدەپە دەستپێدەکات


دادپارێزانی گشتی تورکیا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە کردن لەسەر ڕێبەرێکی ئۆپزسیۆنی کورد.

ئاژانسی فەرمی دەنگ و باسی ئەناتۆڵیا نوسیویە دەستکردن بەم لێکۆڵینەوانە یەک ڕۆژ پاش هەڵبژاردنی پەروین بوڵدان بووە وەک هاوسەرۆکی هەدەپە.

لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ هاوسەرۆکی هەدەپە وەک دادپارێزانی تورکیا ئاماژەیان پێکردووە لەسەر بنچینەی پێشێلکردنی یاساکانی تورکیایە بۆ هاندان و هەروەهاش دەست هەبوون لە دۆسێی تێرۆریزمدا.

ئەم لێکۆڵینەوانەش وەک ئاژانسی ئەناتۆڵیا باسی کردووە پەیوەندی هەیە بەو وتارەوەی پەروین بوڵدان لە کۆنگرەکەی ڕۆژی یەکشەممەی هەدەپەدا پێشکەشی کرد.

سڕی سورەیا، ئەندامی ناوداری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لەژێر لێکۆڵینەوەدایە وەک ئاژانسەکە باسی کردووە.

پەروین بوڵدان لە کۆنگرەی هەدەپەدا هەڵبژێردرا بۆ جێگرتنەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە مانگی یازدەی ساڵی 2016 ەوە لە گرتوخانەیە و چاوەڕوانی دادگاییکردنە وەک دەگوترێت بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.

ژمارەیەکی تری ئەندامانی هەدەپەش لەسەر تاوانی هاوشێوە دەستگیرکراون.

هەدەپە دووهەم گەورەترین لایەنی ئۆپزسیۆنە لە تورکیادا.

XS
SM
MD
LG