سه‌رهه‌ڵداوانی کورد هێرشـیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له ئه‌نجامدا 3 سه‌ربازی تورک کوژراون و 3 ی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی تورکی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵـداو که گومان ده‌گرێت سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بن هێرشـیان کردۆته سه‌ر ئه‌و بنکه له‌شـکریـه له ناوچه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر به هه‌کاری له نزیک سـنوری عێراق.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانیش ته‌قه‌یان کردووه و 9 سه‌رهه‌ڵـداویان کوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌ناتۆلیا ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی دووشه‌ممه له بۆسه‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵـداواندا له ناوچه‌ی ئێلازگ له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 5 سه‌ربازی تورک برینداربوون.