سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵـڵا گول ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی شـاری دیاربه‌کر کۆده‌بێته‌وه.، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی تورک داخوازیـیه‌کی کوردان بۆ ئۆتۆنۆمیان ڕه‌تکرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی داخوازیـیه‌کی په‌رله‌مانتارانی کوردی بۆ ئۆتۆنۆمی و دانـنان به زمانه‌که‌یان به فه‌رمی ڕه‌تکرده‌وه. ئه‌نجومه‌نه‌که له دوایـین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵیدا تاووتوێی ئه‌م داخوازیـیانه‌یان کرد و کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن به‌ڕێز گوله‌وه سه‌رۆکایه‌تی کرا.
پاش کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ر هه‌وڵێـک بۆ گۆڕینی هزری یه‌ک ئاڵا و یه‌ک وڵات یان زمانی فه‌رمی تورکیا ئه‌وا قبوڵ ناکرێت.
عه‌بدوڵا گول له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ دیاربه‌کر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شـاروانی عوسمان بایده‌میر کۆده‌بێته‌وه. به‌ڕێز بایده‌میر یه‌کێـکه له‌و که‌سایه‌تیـیانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌سـتپـێشخه‌ری ئۆتۆنۆمی بۆ کورد و به فه‌رمی ناساندنی زمانی کوردی ده‌کات.