ئاژانسی ڕه‌سمی دهنگوباسی تورکیا ئه‌ناتۆلیا ڕایگه‌یاند پـۆلیس 27 که‌سی به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستگیر کردووه، ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ بووه مایه‌ی کوژرانی 4 سه‌رباز و کچی ئه‌فسه‌رێک.
تا ئێستاش ڕوون نیـیه ئایا هێچ که‌سێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌یان لێ ده‌کرێت.
ڕێکخراوی بازه‌کانی ئازادی کوردستانی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردسـتان به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌یان به ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان.
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ئه‌و هێرشه‌یان به کردارێکی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م دا.
له کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی باشوری ئه‌وروپادا سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وڵاتانی ئه‌وروپای تاوانبار کرد به‌وه‌ی که به پێی پێویست یارمه‌تی تورکیا له شه‌ڕی دژ به ملیتانه کورده‌کان ناده‌ن.
ئه‌نکه‌ره ده‌ڵێت زۆربه‌ی یارمه‌تی دارایی بۆ په‌که‌که له‌لایه‌ن کورده‌کانی دانیشتوانی ئه‌وروپاوه دێن.