له ئاکامی زیادبوونی توندوتیژی سه‌رشه‌قامه‌کان، ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به‌شێکی بڕیارێکیان بۆ به‌ربه‌نه‌دکردنی 12 کا‌ندیدی کورده‌کان له به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانکی شه‌شدا گۆڕی.
هه‌زاره‌ها کورد زووتر ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و بۆمبی ئاگرین و به‌ردیان له دژ پۆلیس به‌کارهێنابوو له پرسه‌ی خۆپیشانده‌رێکی که ڕۆژێك له‌مه‌و‌به‌ر له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی توندوتیژی سه‌باره‌ت به‌و به‌ندکردنه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا ده‌سته‌که ڕایگه‌یاند که به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 له‌و کاندیدانه‌ی به‌ربه‌ندکرابوون ڕێگیان پێ ئه‌درێت دووباره به‌شدار ببنه‌وه.
کاندیده‌کان وه‌ك سه‌ربه‌خۆ خۆیان ناونووس کردبوو بۆ خۆلادان له قانونی تورکیا که پێویست ده‌کات پارتیه سیاسیـیه‌کان به‌لایه‌ن که‌مه‌وه له سه‌دا 10 ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنن له هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌تا بتوانن کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی پڕبکه‌نه‌وه که به‌ربه‌ستێکه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌وه وه‌ك ڕێگرتن له به‌شداربوونی کورده‌کان له په‌رله‌مان سه‌یر ده‌کرێت.