سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـاری وان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی ژماره‌یه‌ک له‌و سه‌ربازه تورکانه بوو که ڕۆژی شه‌ممه له شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی دژی چه‌کدارانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتاندا کوژران.
ئه‌ردۆگان له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا که بۆ 11 سه‌ربازی کوژراو به‌ڕێوه‌چوو، په‌که‌که‌ی به تێرۆریست ناوبرد و گوتی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن و له خوێنی خۆیاندا نوقم ده‌بن.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رهه‌ڵداوانی کورد سه‌ربازێـکی دیکه‌ی تورکیان له خاڵێـکی له‌شـکری له نزیک شـارۆچکه‌ی پهلوی ناوچه‌ی ئه‌لازیگ کوشـتووه.
ڕۆژی شه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له باکوری عێراق کرد که گومان ده‌کرێت شوێنی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که‌ی لێبێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ڕاپـۆرتی داوه که‌وا هێزه‌کانی تورکیا به شه‌و به قوڵایی 10 کیلۆمه‌تر خۆی کردووه به ناو باکوری عێراق به مه‌به‌سـتی گه‌ڕان و پشـکنین به دوای چه‌کدارانی په‌که‌که.