سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد 6 سه‌ربازی تورکیان کوشـتووه له هێرشێـکیاندا بۆ سه‌ر خاڵێـکی سه‌ربازی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـگیرسـا کاتێـک میلیتانه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان هێرشیان کرده سه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی له شـارۆچکه‌ی چه‌لێ (چکورجه) له هه‌رێمی جۆله‌مێرگ (هه‌کاری) له نزیک سـنووره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێـکی دیکه‌ش برینداربوون. هیچ سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی په‌که‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان له‌شـکریش له به‌رامبه‌ردا هێرشیان کردۆته‌وه سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوان و ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی هێزی زیاتریان پـێـگه‌یشـتووه و هه‌روه‌ها هه‌لیکۆپته‌ر پاڵپشـتیان ده‌کات.
شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و کورده‌کان زیادی کردووه له‌وه‌تای په‌که‌که له مانگی شه‌شه‌وه کۆتایی به ئاگربه‌سته‌که‌ی خۆی هێنا که یه‌ک سـاڵی خایاند. په‌که‌که ده‌ڵێت هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی له‌شـکری تورکی بۆ سه‌ریان وای لێـکردن کۆتایی به ئاگربه‌سـته‌که‌ی خۆیان بهێنن.