کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کاروانێـکی له‌شـکری له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و 3 سه‌ربازیان کوشـتووه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان بریندارکردووه.
کاروانه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه به ناوچه‌ی ڤاندا تێپه‌ڕده‌بوو کاتێـک میلیتانه‌کانی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) ته‌قه‌یان لێـکرد.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی شه‌ڕی نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد و له‌شـکری تورکی توندتر بووه. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له شه‌ڕێـکدا 13 سه‌ربازی تورک و 7 سه‌رهه‌ڵـداوی په‌که‌که کوژران. کۆی ژماره‌ی کوژراون له ده‌می شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو گه‌یشـتوونه‌ته 20 سه‌رباز و 10 سه‌رهه‌ڵـداو.
له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه ئاگربه‌سـتی په‌که‌که کۆتایی‌پـێهاتووه، په‌که‌که داوای له چه‌کداره‌کانی خۆی کردووه ته‌نها چالاکی به‌رگری ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ی ڕێـگه‌یان پـێده‌دات به‌رگری له خۆیان بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ریان بکه‌ن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان مانگی ڕابردوو ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان له ڕێـگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی ڕایگه‌یاند که‌وا له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی تورک ڕێـکه‌وتووه بۆ دانانی ئه‌نجومه‌نێـکی ئاشـتی به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی ئاشـتیـیانه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی 27 سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه.