ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به هه‌زاران له کورده‌کان له شاری ئسته‌نبوڵ و دیاربه‌کر له باشور له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌یه‌کیاندا دا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاو و گازی فرمێسک ڕێژی به‌کارهێنا بۆ ڕێگرتن له سازکردنی ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵی کوردی.
پـێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا داوای کورده‌کانی ڕه‌تکرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا که ڕۆژی پشووه و له باتی ئه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ده‌ستنیشانکرد وه‌ک ڕۆژێکی فه‌رمی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڤێستیڤاڵه.
په‌یامنێری (فرانس پرێس) ڕایگه‌یاند پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی به‌کارهێناوه بۆ ڕێگرتن له‌و هه‌زاران کورده‌ی له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شاری دیاربه‌کر بۆ ئاهه‌نگـگێڕان گردبووبوونه‌وه.
به‌ڵام گردبوونه‌وه‌ی زیاتر له 5 هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانه‌که فشاری بۆ هه‌وڵه‌کانی پۆلیس هێنا و ئاهه‌نگه‌که به‌ڕێوه‌چوو.