به هه‌زاران که‌س له شـاره تورکیـیه‌کانی وه‌ک ئه‌نکه‌ره و ئسته‌نبوڵ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان سـازکرد و تیایدا هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رهه‌ڵداوانی کوردیان سه‌رزه‌نشتکرد ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 13 سه‌رباز.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا خۆپـیشـانده‌ران ئاڵای تورکیایان به‌رزکردۆته‌وه و دروشمی دژ به سه‌رهه‌ڵداوانیان گوتۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو کاربه‌ده‌سـتانی تورک گوتیان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه میلیتانه کورده‌کان له شه‌ڕێـکدا له ناوچه‌ی دیاربه‌کر 13 سه‌ربازیان کوشـتووه و 7 ی دیکه‌یان بریندارکردووه و له به‌رامبه‌ردا 7 سه‌رهه‌ڵـداویش کوژراون.
ئه‌م هێرشه کوشـنده‌ترین بوو بۆ هێزه‌کانی تورکیا له ماوه‌ی زیاتر له 3 سـاڵه.