دادپرسانی تورکیا لێکوڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌یه‌ک به ناوی' ئۆتۆنۆمی دیموکراتیک' له لایه‌ن ڕێکخراوێکی کوردی له هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا.
پێنجشه‌ممه، کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک که ڕێکخراوێکی چه‌ترییه بۆ سیاسه‌تمه‌داران و چالاکوانانی کورد ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپـۆر‌ته‌کان، دادپرسان به نیاز‌ن تاوان به دژی ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ڕابگه‌یه‌نن.
بانگه‌شه‌ی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک له کاتێک دێت که گرژی توند بووه نێوان تورکیا و که‌مایه‌تی کوردی پاش شه‌ڕه‌که‌ی پێنجشه‌ممه که له ئاکامدا 13 سه‌ربازی تورکیا و 7 ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که کوژران.
هه‌روه‌ها له په‌رله‌مانی تورکیاش، پارتی ده‌سته‌ڵاتدار و یاسادانه‌رانی کورد ڕووبه‌ڕووی یه‌ک ڕاوه‌ستاو‌ن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێرشه‌که‌ی پێنجشه‌ممه‌ی ناپه‌سند کرد، ئه‌مش له کاتێکدا ڕوویدا که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له تورکیایه و به‌شداری له کۆبوونه‌ه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر باری لیبیا ده‌کات.
ڕووداوه نوێـیه‌کان بوون به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشـاندان به دژی کورده‌کان وه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب به شه‌و له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتێکی کوردی له ئه‌نکه‌را.
په‌که‌که له‌وه‌تای 1984 وه شه‌ڕی بۆ وڵاتێکی کوردی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کردووه، له ئاکام ئه‌و شه‌ڕه 40،000 که‌س کوژراون.