تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و بیر له ئه‌نجامدانی هێرشێـکی زه‌مینی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له باکوری عێراق ده‌کاته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئدریس نه‌عیم شـاهین ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ عێراقیـیه‌کاندا له وتووێژدان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان، ده‌ڵێت ڕه‌نگه له هه‌ر کات و ساتێـکدا ده‌سـتپـێبکات.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان هێرشه‌کانی خۆی زیادکردووه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌لاماری چه‌ند بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی له ناوچه‌ی هه‌کاری دا و له ئه‌نجامدا به لای که‌م 5 که‌س کوژران.
هاوکات تورکیا هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی خۆی له دژی ئه‌و شوێنانه‌ی له باکوری عێراق گومان ده‌کرێت ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی لێبێت پـترکردووه. مانگی ڕابردوو له‌شـکری تورکی گوتی نزیکه‌ی 160 سه‌رهه‌ڵـداوی به تۆپـباران و هێرشی ئاسـمانی کوشـتووه. به‌ڵام گوته‌بێژی په‌که‌که ئه‌حمه‌د ده‌نیز له لێـدوانێـکدا بۆ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ئیدعایه‌ی تورکیای ڕه‌تکرده‌وه و گوتی ته‌نها 3 چه‌کداریان کوژراون.
دوایـین هێرشی گه‌وره‌ی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که له سـاڵی 2008 بوو و له‌و هێرشه‌دا هه‌زاران سه‌ربازی تورک ڕه‌وانه‌ی ئه‌ودیو سـنوور کران.